شاندێكی باڵای دیپلۆمات و باڵیۆزی وڵاتان لە عێراق گەیشتە هەولێر

ڕۆژی هەینی، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و بەیان سامی عەبدولڕەحمان ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری نێودەوڵەتی و ژینگە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، ئاریان سلاحەددين بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و نوێنەری میری ئێزدیان، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، پێشوازیان لە شاندێکی باڵای باڵیۆزانی وڵاتان لە عێراق کرد.
شاندی دیپلۆماتکاران بە مەبەستی بەشداریکردن لە جەژنی جەمای خوشک و برایانی ئێزیدی، سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد؛ شاندەکە پێکهاتبوو لە باڵیۆزی وڵاتانی سعودیە، ئیمارات، ڤەنزوێللا، فەڵەستین، جەزائیر، سربیا، هیند، ئەرمینیا، هەنگاریا، پۆڵۆنیا، ئەڵمانیا، بوڵگاریا، لوبنان، لیبیا، بەنگلادیش، سودان، سۆماڵ، کڕواتیا، خاچی سووری نێودەوڵەتی و یۆنامی، د. ئەحمەد فەکاک وەزیری ڕۆشنبیریی عیراقی فیدڕاڵ، د.خلف خدر سنجاری ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئێزیدیان و شاندی یاوەریان.