Skip to the content

نوێنەرایەتيی حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا و چوار دامەزراوەی بواری کشتوکاڵ یاداشتێکی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن

ئەمڕۆ سێشەمە ٢٨ى تشرينى يه‌كه‌مى ٢٠٢٥، بە هەوڵە بەردەوامەکانی نوێنەرایەتيی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا و بە هاوکاريی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، نوێنەرایەتيی حکومەت لە ئیسپانیا، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنى لەگەڵ چوار گەورە دامەزراوەی بواری کشتوکاڵىی ئه‌و وڵاته‌ واژۆ كرد. كه‌ بريتين له‌ دامەزراوەکانی پەیمانگای گەشەپێدانی هەرێمی مورسیا، پەیمانگای مۆرسیا بۆ توێژینەوە و پەرەپێدانی کشتوکاڵی، کۆمەڵەی کشتوکاڵی مۆر و سەنتەری سێگورا بۆ زانستی خاک و بایۆلۆجيی کارپێکراو.

نوێنەری حکومەت تیشکی خستەسەر گرنگيی یاداشته‌كه‌ و گوتی: ئەم چوار دامەزراوەیە لە کاریگەرترین دامەزراوەکانی وڵاتى ئیسپانیان بۆ پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ. هه‌روه‌ها جەختی له‌وه‌ کردەوە ئیسپانیا یەکەم وڵاتە لەسەر ئاستی ئەورووپا بۆ هەناردەی بەروبوومی کشتوکاڵ و هەرێمی کوردستان لەم ڕێگەیەوە بە ئاسانی دەستی دەگات بە تەکنەلۆژیای کشتوکاڵی و کاراسانی لە بواری ڕاهێنان و کردنەوەی خولی ئەکادیمی لە بواری کشتوکاڵ و کۆڕەندی کشتوکاڵی.