بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە باڵیۆزى ڕۆمانیا لە عێراق کرد

ئهمڕۆ دووشهممه ٦ى تشرينى يهكهمى ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیى، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازى لە ڕادو دوبری باڵيۆزى ڕۆمانیا لە عێراق کرد.
لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکەدا باس لە کۆمەڵێک مژار و بابەتی نێودەوڵەتی و ناوچەیی کرا، لەوانە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق، بارودۆخی سیاسی و ئابووری لە عێراق و هەرێمی کوردستان، پتەوکردن و لێکنزیکبوونەوەی زیاتر لەسەر ئاستی دیپلۆماسی، ئابووری و وەبەرهێنان لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
لە کۆتاییدا باڵيۆزى ڕۆمانيا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەماهەنگيی بەردەوام و بەرەوپێشبردنی پەیوەندیيەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دهربڕى.