Skip to the content

بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە باڵیۆزى کەنەدا لە عێراق کرد

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٦ى تشرينى يه‌كه‌مى ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیى، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازى لە کریستۆفەر بۆیم، باڵيۆزى کەنەدا لە عێراق و شاندى یاوەرى کرد.

باڵيۆزى کەنەدا ستایشى هاوکارییەکانى حکومەتى هەرێمى کرد لە بەرانبەر ڕەخساندنى کەشێکى لەبار بۆ وەبەرهێنان و کارى بازرگانى لە هەرێمى کوردستان خواستى وڵاتەکەيشى دەربڕى بۆ ئه‌وه‌ى له‌ داهاتوودا بازرگانيى کەنەدا لە هەرێمى کوردستان فراوان بكه‌ن.

بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە ئامادەیى حکومەتى هەرێمى بۆ پتەوکردنى پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانى دەرەوە نيشان دا، لەگەڵ پێشکەشکردنى هەموو جۆرە ئاسانکارییەک.

بارودۆخى ڕۆژهەڵاتى ناوەراست و پێشهاتەکانى پرسى ئاشتى لە ناوچەکە تاووتوێ کرا و هەردوولا هیوایان خواست کە ئاشتى بەرقەرار بێت و گەلانى ناوچەکە لە توندوتیژى دوور بن.