بەرپرسى پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە باڵیۆزى تازەى ئیندۆنیسیا لە عێراق و شاندى یاوەرى کرد

سەفین موحسین دزەیى، بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە دیدیک ئیکۆ پوجیانتۆ، باڵیۆزى تازەى ئیندۆنیسیا لە عێراق و شاندى یاوەرى کرد.
بەرپرسى فەرمانگە پیرۆزبایی لە باڵیۆزى تازەى ئیندۆنیسیا لە عیراق کردو هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست. خواستی هەرێمى کوردستانى بۆ فراوانکردنى پەیوەندییەکان لەگەڵ دونیاى دەرەوە دووپات کردەوە. ئامادەییى فەرمانگە و حکومەتى هەرێمى کوردستانى بۆ زیاتر پتەوکردنى پەیوەندییەکان لە بوارە جیاوازەکان نیشان دا.
شاندی میوان وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆیان بۆ سەردانەکە، ستایشی ئەو ئارامی و پێشکەوتنەیان کرد لە هەرێمى کوردستان بەدی دەکرێت و سوپاسی هاوکارى و هەماهەنگیى حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد.
لە کۆتاییدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامیدان بە پتەوکردنی پەیوەندییە دوولایەن و هاوبەشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمارى ئیندۆنیسیا.