بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە باڵیۆزى هیند لە عێراق کرد

ڕۆژی سێشەممە ٧ى تشرينى يهكهمى ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازى لە سۆمین باگچی، باڵیۆزى هیند لە عێراق و شاندی یاوەرى کرد.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکە، بەرپرسی فەرمانگە بەخێرهاتنى شاندى میوانى کرد و سوپاسى هەوڵ و کۆششەکانى جەنابی باڵیۆزى کرد بە هاوبەشی لەگەڵ کونسوڵگەريى گشتيی کۆمارى هیند لە هەولێر، لەپاى زیاتر پتەوکردنى پەیوەندییە دوولایەنەکان لە بواره جیاوازهكاندا.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چەندان بابەت کرا، بە مەبەستى پتەوکردنى بوارى ئابوورى، کەرتى تەندروستى و ئاڵوگۆڕى شاند لە بوارى کەلتوورى و سوودوەرگرتن لە ئەزموونى وڵاتى هیند و کردنەوەى خولى تایبەت لە چەندین بوارى جیاواز کە هەرێمى کوردستان پێویستى پێیەتى.
پاشان باڵیۆزى هيند خۆشحاڵيى خۆى دەربڕى و سوپاسى هاوکاريى هەرێمى کوردستانى کرد و لەلاى خۆیانەوە ئامادەیيی حکومەتى هیندى نیشان دا بە هاوکاريى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەو بوارانەى کە پێویستن.