Skip to the content

بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە کونسولی گشتیی کۆماری چیک لە هەرێمی کوردستان کرد

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازى لە کارڵ کۆرتانێک، کونسولی گشتیی کۆماری چیک لە هەرێمی کوردستان کرد، کە بە مەبەستی ماڵاواییکردن سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کردبوو.

دزەیی سوپاسی کونسولی گشتیی کرد کە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو لە ئەرکەکەیدا بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان چەندان پرۆژەی لە بوارە جیاجیاکان لە هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە. هەروەها ڕۆڵی کۆماری چیکی بەرز نرخاند لە پەرەپێدانی پەیوەندیی هاوبەشی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری چیک و هیوای سەرکەوتنی بۆ کونسولی گشتی خواست لە ئەرکی داهاتوویدا.

لەلایەن خۆیەوە کونسولی گشتی ئاماژەی بەوە دا؛ یەکێک لە گرنگترین وێستگەکانی پیشەییی خۆیی ئەوە بوو کە بڕیاری دا لە هەرێمی کوردستان کار بکات و لە نزیکەوە کولتوور و خەڵک و هەرێمی کوردستان بناسێت.