بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ئێمیدیست کرد
ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٥/١٠/٢٧، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە زەکەريا بازی، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ئامیدێست کرد، کە ڕێکخراوێکی تایبەت بە بەرەوپێشبردنی پەروەردە و ڕاهێنانە لەنێوان ئەمەریکا و ڕۆژهەڵاتی نێوەراست.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە میکانیزمی بەرزکردنەوەی هاوکاری لە بوارەکانی پەروەردە و گەشەپێدانی گەنجان و پرۆگرامەکانی زمانی ئینگلیزی کرا.
هەر لە دیدارەکەدا گرنگیی درێژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان خەڵکی کوردستان و ئەمەریکا و ڕۆڵی ئەمەریکا لە پاڵپشتیکردنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە و پتەوکردنی ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە پەرەپێدانی پەروەردە و بنیادنانی تواناکان تاووتوێ کرا.
لە کۆتاییی دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامی هەماهەنگی و هاوکاریی هاوبەش کردەوە، بۆ خزمەتکردنی گەشەپێدانی کەرتی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان و بەرزکردنەوەی دەرفەت بۆ گەنجان بۆ بەشداریکردن لە بەرنامە نێودەوڵەتییەکان.