Skip to the content

بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ بەڕێوەبەری کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا لە وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا کۆ بووەوە

ڕۆژی سێشەممە، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە، لە پاریس لەگەڵ ڕۆماریک ڕۆینان بەڕێوەبەری کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا لە وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا کۆ بووەوە.

لە کۆبوونەوەکە باس لە دۆخی سیاسی و ئاسایشی ناوچەکە کرا و جەخت لە پێشخستنی زیاتری پەیوەندییە دیبلۆماسییەکان کرا. هاوکات باس لە بایەخی فراوانکردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانی و کەلتوورییەکانی نێوان هەردوولا کرا.

سەفین دزەیی، سوپاسی گەل و حکومەتی فەڕەنسای بۆ پاڵپشتی و دۆستایەتیی بەردەوامیان لەگەڵ گەلی کوردستان کرد.