Skip to the content

جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی شاهانەی نەرویج کۆ بووەوە

ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ ئەلێکساندەر لیرفۆڵ بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی شاهانەی نەرویج کۆ بووەوە.

لە کۆبوونەوەکە گۆڕانکارییەکانی ناوچەیی و پێکهێنانی حکومەت و هەڵبژاردنەکانی داهاتوو باسیان لێوەکرا.

جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە سوپاسی پشتگیری و هاوکارییە بەردەوامەکانی نەرویجی کرد.