نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتيی ئەورووپا بەشداری لە کۆنفرانسی پێکەوەژیان لە پەرلەمانی ئەورووپا كرد

ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ى تشرينى يهكهمى ٢٠٢٥ لە برۆکسێل، بە سەرپەرشتيی جۆرجیانا تیۆدۆرێسکۆ، ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا لە گرووپی کۆنسێرڤاتیڤەکان و ڕێفۆرمیستەکان، کۆنفرانسى پێكهوهژيان لەژێر ناونیشانی (دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست تا چەند کاریگەری لەسەر ئەورووپا دەبێت) بەرێوەچوو.
لە کۆنفرانسەکە کە دلاوەر خالید ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەى بوو، چەندان گوتار خوێندرانەوە، لەنێویاندا گوتاری ئانۆ جهوههر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و شیفا بارزانی، سەرپەرشتیاری ڕەوەندی کوردستانی بوون.
هەر لە کۆنفرانسەکە ژمارەکی بەرچاو لە پەرلەمانتارانی یەکێتيی ئەورووپا گوتاریان لەبارهى ئازاديی ئایین و نەتەوە لە جیهان خوێندەوە.