بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ سەرۆکی نێردەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عیراق کۆبووەوە

ڕۆژی دووشەممە ٨ی ئەیلولی ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، لەگەڵ ڕاڵف شڕۆدەر، سەرۆکی نێردەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عیراق و ڕادۆ بۆتەم، بەرپرسی نووسینگەی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێم و شاندی یاوەریان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکە، باس لە پڕۆژە، چالاکییەکان و هەماهەنگیی زیاتر بۆ ڕێگریکردن لە تاوان و بازرگانیکردن بە مرۆڤ کرا. دزەیی پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانیکردن لە کارەکانیان دووپاتکردەوە.