Skip to the content

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ بەرپرسى نوێى ئاژانسى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق کۆبووەوە

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ى ئه‌يلوولى ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازى لە تیتوان میترا، بەرپرسى نوێى ئاژانسى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) لە عێراق کرد.

لە دیدارێکدا به‌ ئاماده‌بوونى کێنێدی چیب گۆدزی، سەرۆکی نووسینگەی هەولێری بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، سه‌فين دزه‌يى پیرۆزبایيی دەستبەکاربوونى لە بەرپرسى نوێى رێکخراوه‌كه‌ کرد و هیواى سەرکەوتنى لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست. ئامادەیيی فەرمانگە و دامەزراوەکانى حکومەتى هەرێمى نیشان دا بۆ هەماهەنگى و سەرخستنى کارەکانیان.

هه‌ر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی گشتی و گۆڕانکارییەکانی داهاتوو لە ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کرا، هاوکات باس لە بارودۆخی ئاوارە و پەنابەران کرا و تیشک خرایە سەر پرۆژەکانی ڕیکخراوی ناوبراو لە بواری پەرەپێدان لە بوارە جیاجیاکان.

بەرپرسی ئاژانسى UNDP سوپاسی حکومەتی هەرێمی كوردستانى کرد له‌ هاوکاری و ئاسانکاری بۆ بەڕێوەچوونى کارەکانیان.