لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە سیمینارێک سەبارەت چۆنیەتیی سوودوەرگرتن لە ژیریی دەستکرد (AI) لە کەرتی حکومەتدا پێشکەش کرا

ڕۆژی دووشەممە، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی سەفین موحسین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و کونسوڵگەری گشتیی کۆماری کۆریا و ئاژانسی کۆیکا (KOICA)ی کۆری، سیمینارێک سەبارەت بە چۆنیەتیی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای AI بۆ باشترکردنی کارایی و خزمەتگوزارییە حکومییەکان بۆ ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی فەرمانگە بەڕێوە چوو.
ئەم سیمینارە بەشێکە لە هەوڵەکانی کۆریا بۆ هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان لە بواری تەکنەلۆژیا و پەرەپێدانی تواناکان.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەستخۆشی و سوپاسی خۆی ئاراستەی کونسوڵگەری گشتیی کۆماری کۆریا و ئاژانسی کۆیکا کرد، بۆ ئەم دەستپێشخەرییە، کە یارمەتیدەر دەبێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و پراکتیکیی فەرمانبەران لە بواری ژیریی دەستکرددا.