باڵیۆزی تایلەند لە عێراق سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کرد

ڕۆژی دووشەممە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە سوپارک پرۆنگتورا، باڵیۆزی تایلەند لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد، كه پێكهاتبوو له ژمارهيهك وهبهرهێنهر و چهندان نوێنهرى كۆمپانياكانى ئهو وڵاته.
لە کۆبوونەوەکەدا، شاندی تایلەندی سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەربڕی. باڵیۆزی تایلەند خۆشحاڵی خۆی بە سەردانیکردنی هەرێمی کوردستان نیشان دا و ئاماژەی بە پێشکەوتنە بەرچاوەکانی هەرێم لە بوارە جیاجیاکاندا کرد. ناوبراو ویستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەنديی بازرگانی، ئابووری و ئەو بوارانەی لە سوود و بەرژەوەنديی هەردوولایە دووپات کردەوە.
دزەیی سوپاسی باڵیۆزی تایلەند و شاندی یاوەری کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن. بەڕێزیان دەرفەتەکانی کارو وەبەرهێنان و سیاسەتی حکومەتی هەرێمی سەبارەت بە فراوانکردنی پەیوەندییەکان و ڕەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ کۆمپانیا و وەبەرهێنەران خستەڕوو.