بەرپرسی فەرمانگەى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه پێشوازی لە کونسولی گشتيی کۆماری تورکیا کرد

ئەرمان تۆپچو، کونسولی گشتيی کۆماری تورکیا لە هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شاندی یاوەری سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کرد و لەلایەن سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەوه پێشوازی لێ کرا.
له‌ميانى ديدارهكهدا، ئەرمان تۆپچو، دوو جێگره‌كه‌ى خۆى به به‌رپرسى فه‌رمانگه ناساند، كه تازه وه‌كوو جێگرى كونسولى گشتى ده‌ست به‌كار بوونه، له‌گه‌ڵ باسكردنى كورته‌يه‌ك له ئهركهكهيان.
بەرپرسی فەرمانگە بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد و پيرۆزبایيی دەستبەکاربوونی لە هەر دوو جێگرەکەی کونسولی گشتی کرد و هیوای سەرکەوتنى بۆ خواستن لە ئەرکە نوێکەیاندا، هاوکات ئامادەیيی فەرمانگەى ده‌ربڕى بۆ هەماهەنگيی پێویست.
دواتر دزهيى تیشکی خستە سەر ژێرخان و قۆناخە جیاجیاکانی پەیوەنديی هەرێمی کوردستان و وڵاتى تورکیا و دووپاتى لە خواستی هەرێمی کوردستان بۆ پێشخستن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کردەوە.