Skip to the content

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ بەرپرسى تازەى ڕێکخراوى یونیسکۆ لە عێراق کۆ بووەوە

ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، لەگەڵ ئەلێکساندەرۆس مارکاریگاکیس بەرپرسى تازەى ڕێکخراوى یونیسکۆ لە عێراق کۆ بووەوە.

سەفین دزەیى، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونى لە بەرپرسى تازەى ڕێکخراوى یۆنیسکۆ لە عیراق کرد و هیواى سەرکەوتنى لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست. هاوکات سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی یونیسکۆ کرد، بۆ کار وچالاکییەکانیان لە هەرێمی کوردستان لە بواری پەروەردە و پاراستنی شوێنەوارەکان و چەند پێشنیارێکى خستەڕوو بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان لە قەڵای هەولێر و جەختی کردەوە لە گرنگی پاراستنی شوێنەوارە مێژوویی و نیشتمانییەکان لە هەموو ناوچەکانی هەرێمى کوردستان.

لای خۆیەوە بەرپرسى ڕێکخراوى یونیسکۆ لە عێراق بە گرنگییەوە باسى لە پاراستنی شوێنەوارە مێژووییەکان لە هەرێمی کوردستان کرد و پوختەیەکی لە کارەکانیان بۆ نۆژەنکردنەوەی شوێنەوارەکان و بەرنامەکانیان بە شێوەیەکى گشتى لە هەرێمى کوردستان پێشکەش کرد.