Skip to the content

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ بەرپرسی نوێى ئۆفیسی هەولێری ڕێکخراوى خاچى سوورى نێودەوڵەتى کۆبووەوە

سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، لەگەڵ فاروخ ئیسلۆمۆڤ، بەرپرسی نوێى ئۆفیسی هەولێری ڕێکخراوى خاچى سورى نێودەوڵەتى (ICRC) کۆبووەوە، بۆ تاوتوێکردن و بەهێزکردنی هاوکارییەکان لەسەر پرسە مرۆییەکان.

دزەیى پیرۆزبایيی دەستبەکاربوونى لە ناوبراو کرد و هیواى سەرکەوتنى لە ئەرکە نوێیەکەى بۆ خواست. ئامادەیيى فەرمانگە و دامەزراوەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستانى بۆ هەماهەنگى و سەرخستنى کارەکانیان، نيشان دا. هه‌روه‌ها پێزانینی قووڵی بۆ ڕۆڵی ڕێکخراوی خاکی سوری نێودەوڵەتی دەربڕی، لە پێشکەشکردنی پشتیوانيی مرۆیيی بنەڕەتی و سوپاسی کارە مرۆییەکانی ڕێکخراوەکەی کرد لە کەمکردنەوەی ئازارەکان لە ناوچەکەدا.

دواتر فاروخ ئیسلۆمۆڤ سوپاسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو و دامودەزگاکانى ترى حکومەتى هەرێمى کوردستانى کرد بۆ پشتگیری، هاوکاری و هەماهەنگییە بەردەوامەکانیان، بە مەبەستى ئاسانکارى لە جێبەجێکردنى پرۆژەکانیان و ڕاییکردنى مامەڵەى کارمەندانى ڕێکخراوەکەیان لە هەرێمى کوردستان.