Skip to the content

دامەزراوەی ئاشتیی جیهانی بە هەماهەنگیی لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕێز لە 13 لایەنى پێشمەرگە و دامەزراوەى چەسپاندنى یاسا دەگرێت

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، دامەزراوەی ئاشتیی جیهانی بە هەماهەنگیی لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆنەیەکیان بۆ ڕێزلێنان لە ١٣ لایەنی پێشمەرگە و دامەزراوەکانی ئاسایشی کوردستان بۆ ئازایەتی، قوربانیدان و پابەندبوونی بەردەوامییان بۆ پاراستنی ئاشتی و پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان ڕێک خست.

ئەم بۆنەیە بەرپرسانی باڵای حکومەت، نوێنەرانی نێودەوڵەتی، بەرپرسانی هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی کۆکردەوە، بۆ ڕێزگرتن لەو لایەنانەی لە بەردەمی شەڕدا وەستاون بۆ پاراستنی نەک تەنها گەلی کورد، بەڵکو هەموو ئەو پێکهاتەکانی کوردستان - کورد، عەرەب، تورکمان، مەسیحی، ئێزیدی و هەموو پێکهاتەکانی تر.

لە وتاری دەستپێکدا، د. تۆنی دیڤاین، جێگری سەرۆکی دامەزراوەی ئاشتیی جیهانی، گرنگی ئەم ڕۆژەی خستە ڕوو و گوتی: "ئەم بۆنەیە تەنها ڕووداوێک نییە، دەربڕینی سوپاسگوزارییە. پێشمەرگە و هێزەکانی ئاسایشمان نەک تەنها پارێزەری کوردستانن، بەڵکو پارێزەری هەموو ئەو کەسانەن کە لێرە دەژین، بەبێ گوێدانە ڕەگەز یان باوەڕ؛ ئازایەتییان ڕێگەی داوە پێکەوەژیان پەرە بسێنێت و ئاشتیی بپارێزرێت".

دواتر جەخت لەسەر ڕۆلی پێشمەرگە کرایەوە و وەک نمونەیەک بۆ پێزانینی نێودەوڵەتیی باس لەوە کرا، کە بەم دواییە بە شانازییەوە ڕێڕەوێک لە یەکێک لە پارکەکانی سەنتەری شاری پاریس ئێستا بەناوی "پێشمەرگە" وەیە، ڕێزگرتنێکی مایەدارە بۆ ئازایەتی و قوربانیدانیان.

ئەو لایەنانەی کە ڕێزلێنانیان پە بەخشرا بریتی بوون لە:
١. وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە – حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢. وەزارەتی ناوخۆ – حکومەتی هەرێمی کوردستان
٣. فەرماندەیی هێزەکانی یەکەی ٨٠
٤. فەرماندەیی هێزەکانی یەکەی ٧٠
٥. فەرماندەیی زێرەڤانی پێشمەرگە
٦. فەرماندەیی بەرگری و فریاکەوتنی پێشمەرگە
٧. فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەکەم
٨. فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی دووەم
٩. لەشکری تایبەتی هەڵۆ
١٠. هێزە تایبەتەکانی یەکەم و هێزە تایبەتەکانی گوڵان
١١. هێزی ئەرکی هاوبەشی کوردستان – ئۆپەراسیۆنی دەسەڵات
١٢. بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا (سێکتەرەکانی ١–٤)
١٣. ىەڕێز سیروان بارزانی (بەرپرسی سێکتەری ٦)

لە کۆتاییدا، جۆن دیکسۆن ئەندامی بۆردی دامەزراوەی ئاشتیی جیهانی لە کوردستان، سوپاسی هەموو ئەوانەی کرد کە بەشداریان کردبوو و گوتى: "بۆنەی ئەمڕۆ بیرخەرەوەیەکە کە ئاشتیی تەنها بە قسە دروست نابێت؛ بەڵکو لەلایەن ئەوانەوە بنیاد دەنرێت کە ئامادەن لە بەرگریکردنیدا بوەستن. پێشمەرگە ئەم بەرپرسیارێتییەیان بە ڕێزەوە هەڵگرتووە، و ئەرکی ئێمەیە وەک گەلێک و وەک کۆمەڵگەیەکی نێودەوڵەتی کە قوربانیدانیان بناسێنین و پشتگیریان بکەین".

ئەم ڕووداوە دیدگەی هاوبەشی هەرێمی کوردستانی پیشاندا، خاکێک کە پێکەوەژیان تێیدا بەردەوام لە زیادبوونایە، ئاسایش پارێزراو دەمێنێتەوە و قوربانیدانەکانی ئەوانەی بەرگری لە ئازادی دەکەن هەرگیز لەبیر ناکرێن.