Skip to the content

به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ پێشوازى لە کونسولى گشتيى ئیتالیا لە هەرێمى كوردستان کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٤ی شوباتی ٢٠٢٦، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە تۆماسۆ سانسۆنێ، کونسولى گشتيى ئیتالیا لە هەرێمى کوردستان کرد.
 
لە دیدارەکەدا باس لە دوایین گۆڕانکاریيە سیاسیيەکانى ناوچەکە و پەیوەندییەکانى نێوان هەولێر و بەغدا کرا. هەروەها تیشک خرایە سەر هەوڵەکانى پێکهێنانى کابینەى نوێى حكومه‌ت لە عێراق و هەرێمى کوردستان.
 
لە بەشێکى دیکەى کۆبوونەوەکەدا باس لە پتەوکردنى پەیوەندییە دوولایەنەکان کرا، بە تایبەتى لە بوارەکانى ئابوورى و بازرگانى.