بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ باڵیۆزى بەریتانیا لە عێراق کۆبووەوە
ڕۆژی دووشەممە، ٢ی شوباتی ٢٠٢٦، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، لەگەڵ عیرفان سدیق، باڵیۆزى بەریتانیا لە عێراق و ئەندرو بیزلی، کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
لە سەرەتاى کۆبوونەوەکدا دزهيى تیشکى خستە سەر دوایین دۆخی عێراق و ناوچەکە. هەروەها باسی لە پەیوەندییەکانى نێوان هەولێر و بەغدا کرد.
لە بەشێکى دیکەى کۆبوونەوەکەدا هەردوولا بیروڕایان لەسەر پتەوکردنى پەیوەندییە دوولایەنەکان ئاڵوگۆڕ كرد، هاوکات جەختیان لەسەر هاوئاهەنگيى زیاتر کردەوە.
پرسی پێکهێنانى کابینەى تازەى حکومەتى عێراق و گۆڕانکاری و ئالنگارییەکانى ناوچەکەش، بەشێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوون.