Skip to the content

بەرپرسی فەرمانگەی پەيوەندييەکانی دەرەوە پێشوازی لە بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەورووپای ئاژانسی جايكاى ژاپۆنی کرد

ڕۆژی سێشەممە، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٦، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی ئۆنۆ شوتارۆ، بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەورووپا و شاندی یاوەریان لە ئاژانسی (JICA)ی ژاپۆنی كرد.

لەمیانی دیدارەکەدا شاندی جایکا پێزانینی خۆیان بۆ ئەو هاوبەشییە بەهێزەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هه‌يانه‌، دەربڕی و دەستخۆشییان بۆ جێبەجێکردنی سەرکەوتووانەی چەندان پرۆژەی گەشەپێدان ده‌ربڕى.

لە کۆتایيدا دزه‌يى پابەندبوونی هەرێمی کوردستانی بە قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ژاپۆن و فراوانکردنی هاوکارییەکان لە بوارەکانی وەک گەشەپێدانی ئابووری، کشتوکاڵ، گەشتیاری و وەبەرهێنان دووپات کردەوە.