بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە بەرپرسی نوێی ئاژانسی کۆیکای کۆری کرد
ڕۆژی یەکشەممە، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٦، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە شاندێکی ئاژانسی (KOICA) کۆیکای کۆری بۆ هاوکاریی نێودەوڵەتی کرد.
کۆبوونەوەکە بە مەبەستی ماڵئاواییکردن لە جۆن یۆنگ جون، سەرۆکی ئاژانسی کۆیکا لە هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی و پێشوازیکردن لە لی سەنگ هوون وەک بەرپرسی نوێی ئاژانسەکە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو.
لە دیدارەکەدا، سەفین دزەیی، سوپاس و پێزانینی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئاراستەی جۆن یۆنگ جون کرد، بۆ ئەو کار و پڕۆژە گرنگانەی کە ئاژانسی کۆیکا لە ماوەی ڕابردوودا لە بوارە جیاجیاکانی گەشەپێدان و مرۆییدا لە هەرێمی کوردستان ئەنجامی داون؛ هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوودا بۆ خواست. هەروەها بەخێرهاتنی لی سەنگ هوون کرد، وەک بەرپرسی نوێی ئاژانسەکە و ئامادەیی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی نیشاندا بۆ هەموو جۆرە هەماهەنگی و ئاسانکارییەک لەپێناو
سەرخستنی کارەکانیان.