بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتيی شانشینی ئوردنی هاشمی لە هەرێمى كوردستان کرد
ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی شوباتی ٢٠٢٦، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە باڵیۆز زیاد ئەلبەتارسە، کونسولی گشتيی شانشینی ئوردنی هاشمی لە هەرێمى كوردستان کرد و له ديدارهكهدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
هەردوولا جەختیان لە پەیوەنديی دێرین و پتهوى نێوان ئوردن و هەرێمی کوردستان و هەوڵە بەردەوامەکان بۆ زیاتر پتەوکردنی ئەو پەیوەندییانە لە هەموو ئاستەکاندا کردەوە. ههروهها باسيان لە دیدارهكانی مەسرور بارزانی، سهرۆكوهزيرانى ههرێمى كوردستان كرد لەگەڵ جەعفەر حەسەن، سەرۆکوەزیرانی ئوردن، لە پەراوێزی لوتکەی جیهانيی حکومەتەکان ٢٠٢٦ لە دوبەی و شازادەی جێنشین حسێن بن عەبدوڵڵای دووەمی شانشینی ئوردن لە کۆڕبەندی داڤۆس.
کونسولی گشتيی ئوردن سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەماهەنگی و پاڵپشتيی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ویستی وڵاتەکەی بۆ زیاتر پتەوکردنی ئەو پەیوەندییانە دووپات کردەوە.