Skip to the content

بە ئامادەبوونی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە مەڕاسیمی ڕۆژی نیشتیمانی و لەدایکبوونی ئیمپڕاتۆری ژاپۆن لە هەولێر بەڕێوە چوو

ڕۆژی یەکشەممە، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت، مەڕاسیمی ڕۆژی لەدایکبوونی خاوەن شکۆ، ئیمپڕاتۆری ژاپۆن و ڕۆژی نیشتیمانیی ئەو وڵاتە لە هەولێر بەڕێوە چوو.

لە مەڕاسیمەکەدا ئەکیرا ئەندۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵا و دیپلۆماتکاران و وەبەرهێنەران ئامادەی بوون، سەرەتای مەراسیمەکە باڵیۆز وتەیەکی پێشکەش کرد و دوای بەخێرهاتنی میوانان ئاماژەیدا بە وتاری خاوەنشکۆ ئیمپڕاتۆر و گرنگی ئاشتیی نێوان گەلان؛ پاشان سەفین دزەیی، بە نوێنەرایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی گەرمی ئاراستەی کونسوڵگەری و باڵیۆزخانەی ژاپۆن و گەلی ئەو وڵاتە کرد.