بهرپرسى فهرمانگهى پهيوهندييهكانى دهرهوه پێشوازى لە کونسولى گشتيى ئیتالیا لە هەرێمى كوردستان کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٤ی شوباتی ٢٠٢٦، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە تۆماسۆ سانسۆنێ، کونسولى گشتيى ئیتالیا لە هەرێمى کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا باس لە دوایین گۆڕانکاریيە سیاسیيەکانى ناوچەکە و پەیوەندییەکانى نێوان هەولێر و بەغدا کرا. هەروەها تیشک خرایە سەر هەوڵەکانى پێکهێنانى کابینەى نوێى حكومهت لە عێراق و هەرێمى کوردستان.
لە بەشێکى دیکەى کۆبوونەوەکەدا باس لە پتەوکردنى پەیوەندییە دوولایەنەکان کرا، بە تایبەتى لە بوارەکانى ئابوورى و بازرگانى.