Skip to the content

بە بۆنەی هاتنی شاندی باڵای بازرگانیی ئەڵمانی، کونسوڵگەریی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێم ڕێوڕەسمێکی ڕێکخست

ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی شوباتی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی سەفین موحسین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ژمارەیەک لە وەزیر و دیپلۆمات و پیاوانی کار، کونسوڵگەریی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێم، بە بۆنەی هاتنی شاندی باڵای بازرگانیی ئەڵمانی، ڕێوڕەسمێکی ڕێکخست.

لە دەسپێکدا بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە، وتارێکی پێشکەش کرد و بەخێرهاتنی لە شاندی بازرگانی ئەڵمانیا کرد. ئاماژەی بە پەیوەندیی دۆستانەی پتەوی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان کرد و گوتی: "هیوادارین ئەم بۆنە و سەردانە دەرفەتێک بێت بۆ زیاتر پێشخستنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان؛ هەماهەنگیی نێوان ژوورە بازرگانییەکانی نێوان هەردوولا فراوانتر ببێت".

دواتر کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا ئالبرێشت ڤۆن ڤیتکە، سوپاسی ئامادەبووان و کۆمپانیاکانی ئەڵمانیای کرد لە بۆنەکە و ئاماژەی دا بە گرنگیی ڕۆڵی کۆمپانیاکانی ئەڵمانی و هەرێمی کوردستان، بۆ گەشەپێدانی ئابووریی هەرێمی کوردستان.

لە کۆتاییدا، خاتوو دۆرسیا شوتز جێگری بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی فیدڕاڵی ئابووری و وزەی ئەڵمانیا، ئاماژەیدا بە دەرفەتەکانی بازرگانیکردن لەنێوان کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا، لە بواری کشتوکاڵ و خۆراک و تەکنۆلۆژیا.