Skip to the content

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازی لە شاندێکى ئاژانسى "UNODC"ى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٨ى شوباتى ٢٠٢٦، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازی لە مارتن ڕیڤ، بەرپرسى بەشى پەیماننامەکانى ڤییەننا بۆ بازرگانیکردن بە مرۆڤ و کۆچى نایاسایی لە ئاژانسى UNODC سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.

بەرپرسی فەرمانگە سوپاسی شاندی ناوبراوی کرد بۆ کار و چالاکیيەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و ڕێگرىکردن لە بازرگانیکردن بە مرۆڤ و کۆچى نایاسایی. هه‌روه‌ها جەختی له‌ هاوكاريكردنى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ بەرنامەکانى ئاژانسەکانى نەتەوە یه‌کگرتووەکان كرده‌وه‌.

سەرۆکی شاندی ڕێكخراوه‌كه‌ باسی لە پرۆژەکانیان لە عێراق و هەریمی کوردستان کرد و سوپاسی دامودەزگه‌کانی حکومەتی هەرێمی كوردستانى کرد لە هاوکاری و هەماهەنگیيان لە جێبەجێکردنی پرۆژەکانیان.