Skip to the content

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەشداری لە دووەمین کۆنفرانسی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان کرد

ڕۆژی یەکشەممە، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٦، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بەشداری لە دووەمین کۆنفرانسی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان کرد.

ئەم کۆنفرانسە کە لەلایەن لیژنەی باڵا و نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان بە هاوبەشی لەگەڵ چەندان لایەنی حکومی و نێودەوڵەتی ڕێکخرابوو، ئامانج لێی داڕشتنی ستراتیژییەکی نوێ بوو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی ماددەی هۆشبەر.

دزەیی دەستخۆشی لە ڕێکخەرانی کۆنفرانسەکە کرد بۆ پیشەییبوونیان لە کارەکانیاندا و هیوای خواست ئەم جۆرە چالاکییانە ببنە هەوێنی پاراستنی نەوەکانی داهاتوومان لە مەترسییەکانی ئالوودەبوون.