بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە باڵیۆزی جۆرجیا لە عێراق و ئوردن کرد
ڕۆژی پێنجشەممە، ١٢ی شوباتی ٢٠٢٦، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە ئارچیل دزولیاشڤیلی، باڵیۆزی جۆرجیا لە عێراق و ئوردن و لوبنان کرد.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پوختەیەکی لەسەر بارودۆخی هەنوکەیی ناوچەکە بە گشتیی پێشکەش کرد. دواتر خواستی هەرێمی کوردستانی خستەڕوو، بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکان لەو بوارانەی جێگەی بایەخی هەردوولایە.
شاندی ميوان، هیوایان خواست کە لە داهاتوو هاوکاری و هەماهەنگیی زیاتر بکەن، بەمەبەستی زیاتر پتەوکردنی پەیوەندیيەکان لە بواری جیاواز بە تایبەتی بواری ئابووری و بازرگانی.