بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە باڵیۆزی هەنگاریا لە عێراق کرد
ڕۆژى یەکشەممە، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٦، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازى لە ئوسامە ئیبراهیم نەفاع، باڵیۆزى هەنگاریا لە عێراق و تیڤادار گێرگێى تاکاچ، کونسولى گشتیى ئەو وڵاتە لە هەرێمى کوردستان کرد.
دزەیی هیواى سەرکەوتنى بۆ باڵیۆز خواست لە ئەرکى تازەى وەک باڵیۆزى هەنگاریا لە عێراق و هیواى خواست بتوانن پەرە بە پەیوەندییەکانیان بدەن لە ڕێگەى کونسوڵگەریى گشتیى ئەو وڵاتە لە هەرێمى کوردستان.
باڵیۆزى هەنگاریا خۆشحاڵیی خۆى بە سەردانکردنى بۆ هەرێمى کوردستان دەربڕی و ئاماژەى بەوە دا؛ وڵاتەکەی بە گرنگییەوە دەڕوانێتە پەیوەندیەکانى لەگەڵ عێراق و هەرێمى کوردستان.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پتەوکردنى پەیوەندییەکان کرا بەتایبەت بوارەکانى گەشەسەندنى ئابوورى، خوێندنى باڵا، پەروەردەیی و کولتووری.
هەروەها پرسی پێکهێنانى حکومەتى عێراق و هەرێمى کوردستان، بەشێکى دیکەى دیدارەکە بوو.