بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی بەریتانیا كرد
ڕۆژی دووشەممە، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٦ ، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە شاندێکی گرووپی پەرلەمانتارانی هەموو پارتەکانی بەریتانیا بۆ ئازادیی ئایین و بیروباوەڕاکان (APPG) کرد، کە بە سەرۆکایەتیی پەرلەمانتار جیم شانۆن سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و بارودۆخی مرۆیيی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان کرا. هەردوولا جەختیان لە گرنگيی هەماهەنگيی نێودەوڵەتی کردەوە بۆ پشتیوانیکردنی ئەو کەسانەی بەهۆی نائارامییەکانەوە ڕوویان لە هەرێمى كوردستان کردووە.
لە گوتەیەکدا، دزهيى ڕایگەیاند: "هەرێمی کوردستان لە کاتە سەخت و تەنگانەکاندا، هەمیشە دڵ و دەرگهی بۆ هەمووان کراوە بووە و بووەتە پەناگەیەکی ئارام بۆ پاراستنی ژیانی ئاوارە و پەنابەران بێ جیاوازی.
ههروهها ئاماژەی بەوە کرد: ئەم کولتووری پێکەوەژیانە ئاشتیيانەیەی لە کوردستان هەیە، جێگەی شانازییە و حکومەتی هەرێمى كوردستان بەردەوامە لە پاراستن و قووڵترکردنەوەی ئەم بەها مرۆییانە.