Skip to the content

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە ئەمینداری گشتيی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان کرد

ئەمڕۆ دووشەممە ۹ى شوباتى ٢٠٢٦، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە خانزاد ئەحمەد، ئەمینداری گشتيی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان و تیمى ياوه‌رى کرد، كه‌ به‌ بەمەبەستی هەماهەنگيی زیاتر لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەدەستهێنانی تێگەیشتنی باشتر لە بەرنامە و پرۆژەکانی ئەنجومەنی باڵای خانمان، سه‌ردانى فه‌رمانگه‌يان كردبوو.

لە دیدارەکەدا باس لە بەرنامەی کاروباری خانمان، پرۆژەکانی گەشەپێدان و گرنگيی ڕۆڵی ئافرەت لە بوار و پێگە جیاوازەكانی حکومەتی هەرێم کرا.