سەفین موحسین دزەیی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەرمینیا لە عێراق کرد
ڕۆژی پێنجشەممە، ١٢ی شوباتی ٢٠٢٦، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە ڕۆبین سۆگۆیان باڵیۆزی ئەرمینیا لە عێراق، رافایل مۆڤسیسیان کاربەڕێکەری کونسوڵگەریی گشتیی ئەرمینیا لە هەرێم کرد.
لە کۆبوونەوەکە باس لە پەرەپێدان و بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەرمینیا کرا، لە بوارە جۆراوجۆرەکان، بە تایبەتی بواری ئابووری و بازرگانی و پێشکەشکردنی ئاسانکاریی زیاتر بە بازرگانانی هەردوولا بەمەبەستی ئەنجامدانی دەرفەتی وەبەرهێنان.
بارودۆخی ناوچەکە و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.