Skip to the content

شاندێکی فراوانی وەزارەتی بازرگانیی ئەڵمانیا و نوێنەری چەندین کۆمپانیای ئەڵمانیا گەیشتنە هەرێمی کوردستان

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان لە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئەڵمانیا و کۆمپانیا ئەڵمانییەکان. شاندێکی فراوانی وەزارەتی بازرگانی ئەڵمانی و نوێنەری چەندین کۆمپانیای ئەڵمانیا، گەیشتنە هەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن ڕاوێژکار و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرەکان و کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا و شاندێکی کونسوڵگەری پێشوازیان لێکرا. 

لە میانەی سەردانەکە، شاندی بازرگانیی ناوبراو، چەندین دیدار و کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا و بازرگانان دەبێت.

هاتنی ئەم شاندە بازرگانییەی ئەڵمانیا، هەنگاوێکی دیکەیە بۆ فراوانکردنی پەیوەندیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە.