Skip to the content

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاریی کوردستان دەکاتەوە

ڕۆژی دوشەممە، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٦، بەمەبەستی تاوتوێکردنی ستراتیژییەکانی برەودان بە کەرتی گەشتیاری، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە وۆرکشۆپی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی گەشتیاریی کوردستان (KTC) کرد.

لە میانی وۆرکشۆپەکەدا، سەفین دزەیی، وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا تیشکی خستە سەر گرنگیی پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاریی وەک یەکێک لە پایە گرنگەکانی ئابووریی هەرێمی کوردستان. ئاماژەی بەوەش کرد کە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە بایەخێکی زۆرەوە دەڕوانێتە ئەم کەرتە و کار دەکات بۆ ناساندنی سیمای گەشتیاریی کوردستان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.