Skip to the content

به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ پێشوازى لە بەرپرسی ئاژانسی هاوکاريی نێودەوڵەتيی كۆيكاى کۆریايى کرد

ئەمڕۆ يەکشەممە ١١ى كانوونى دووه‌مى ٢٠٢٦، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە جون يونگ، بەرپرسی ئاژانسی کۆيکاى كۆريايى و شاندی ياوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا ڕێگه‌کانی بەرزکردنەوەی هەماهەنگى و بەدواداچوون بۆ زیاتر پێشخستنى پرۆژەکانی پەروەردە کرا، لەوانەش قۆناغەکانی دیزاین و جێبەجێکردن، هەروەها بەرنامەکانی ڕاهێنان و بنیاتنانی تواناکان باسيان لێ كرا.

هەردوولا جەختیان لە گرنگيی بەردەواميی هەماهەنگيی هاوبەش بۆ پاڵپشتیکردنی گەشەپێدانی پرۆژەکان لە هەرێمی کوردستان كرده‌وه‌.