بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوە سەردانی وەزارەتی دەرەوەی ئیسپانیای کرد
ڕۆژی دووشەممە، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی وەزارەتی دەرەوەی ئیسپانیای کرد و لەلایەن دیێگۆ مارتینێز بێلیۆ، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوە پێشوازی لێ کرا.
لە کۆبوونەوەیەکدا دزهيى باسی لە ئامانجی ئەو سەردانە بۆ ئیسپانیا و سیاسەت و تێڕوانینی حکومەتی هەرێمى كوردستان، بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارەکانی ئابووری، بازرگانی و کولتووری كرد.
ناوبراو پوختەیەکی لەسەر ڕەوشی هەنووکەیيی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە پێشکەش کرد و هەڵوێستی هەرێمی کوردستانی لەمەڕ پرسەکان خستەڕوو.
دیێگۆ مارتینێز بێلیۆ خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە بۆ وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی نیشان دا و جەختی لە گرنگی و بایەخی پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ کردەوە. هاوکات ئاماژەی بەوە دا لە ئێستادا لە ڕوانگەی ئێمەوە عێراق و هەرێمی کوردستان وەک ناوچەیەکی مەترسیدار هەژمار ناکرێن. بۆیە دەرفەتی کار و وەبەرهێنان بۆ هەردوولا لەئارادایە.