بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ نوێنەری هەمیشەیيی عێراق لە یونێسکۆ کۆبووەوە
ڕۆژى یەکشەممە، ١١ى كانوونى دووهمى ٢٠٢٦، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە ئەسعەد تورکی سوارى، نوێنەری هەمیشەیيی عێراق لە ڕێکخراوی یونێسکۆ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لهبارهى کار و چالاکییەکان لە چوارچێوەی ڕێکخراوی یونێسکۆ کرا، هەروەها ئاماژەیان بە گرنگیی نوێنەراتیکردنی هەموو پێکهاتە و بەشەکانی عێراق کرد، بە تایبەتی هەرێمی کوردستان.
هەر له كۆبوونهوهكهدا باس لە شارستانیيەت، کولتوور، شوێنە مێژوویی و دێرینەکانی هەرێمی کوردستان کرا و گرنگيی پاراستن و ناساندنی ئەمانە لە ئاستی نێودەوڵەتی خرایەڕوو.