بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق کرد
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ى كانوونى دووهمى ٢٠٢٦، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت، پێشوازی لە ئانتی بۆتکۆنێن، باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکە، دزهيى پوختەیەکی لهبارەی تێڕوانینی هەرێم بۆ پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکان لە بوارەکانی بازرگانی، وەبەرهێنان، کولتووری و زانکۆیی لەگەڵ دونیای دەرەوە پێشکەش کرد. ویستی هەرێمی کوردستانیشى، بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ فینلەندا خستهڕوو.
ههروهها بیروڕا لەبارەی ڕووداو و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ئاڵوگۆڕ كرا و جەختیان لە بایەخی هەماهەنگيی بەردەوام و زیاتر لە بوارە جیاجیاکان کردەوە.