Skip to the content

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت سەردانی باڵیۆزخانەی عێراقی لە ئیسپانیا کرد

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان  لە مەدرید، سەردانی باڵیۆزخانەی عێراقی کرد و لەلایەن هیشام جبووری هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە ئیسپانیا پێشوازی لێکرا.

بەرپرسی فەرمانگە، لەگەڵ ستافی باڵیۆزخانە کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و گفتوگۆ کرا، لەسەر چالاکییەکانی سەردانەکە بۆ ئیسپانیا، کە بە هاوبەشی لەلایەن نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخرابوو لەگەڵ باڵیۆزخانەی عێراق؛ بۆ مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ئیسپانیا و عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی.

لە کۆتاییدا، بەرپرسی فەرمانگە، سوپاسی باڵیۆزخانەی کرد، بۆ هاوکاریکردنیان و هەماهەنگیکردن لەگەڵ نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا.