سەفین موحسین دزەیی لەگەڵ سەرۆکی دامەزراوەی ئاشورییەکانى ئەمەریکا کۆ بووەوە
ڕۆژی دووشەممە، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، سەفین موحسین دزەیی بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت، پێشوازى لە سام دەرمۆ سەرۆکی دامەزراوەی ئاشورییەکان لە پێناو دادوەری لە ئەمەریکا کرد.
لە کۆبوونەوەکە بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پوختەیەکی لەسەر سیاسەت و تێڕوانینی حکومەتی هەرێم لەسەر پرسەکان بەگشتی و بایەخدان بە پێکەوەژیان و ڕێزگرتن لە سەرجەم ئایین و نەتەوەکان لەهەرێم پێشکەش کرد. هیوای خواست لەگەڵ دامەزراوەکانی هاوشێوەیان لە هەرێمی کوردستان پەرە بە پەیوەندییەکانیان بدەن.
سام دەرمۆ، خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو دیدارە دووپاتکردەوە و بە بایەخەوە باسی لە پشتگیری و هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم کرد؛ کە ڕۆڵی هەبووە لە پاراستنی کەلتووری پێکەوەژیان و ڕێزگرتن لە بەها مرۆیی و ئایینیەکان بەبێ جیاوازی.
هەروەها هەردوولا باسیان لە بارودۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەگشتی کرد.