لە ئیسپانیا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەلایەن سەرۆکی یانەی خیتافی پێشوازی لێکرا
ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، سەفین موحسین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، لەلایەن سەرۆکی یانەی خیتافی ئانجێل تۆرێس سانچێز پێشوازی لێکرا.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، هەوڵی یانەکەی بۆ ناساندنی کوردستان و برەودان بە کەرتی گەشتیاریی کوردستان بەرزنرخاند.
سەرۆکی یانەی خیتافیش، پاڵپشتیی خۆی و یانەکەی دووپات کردەوە و ئەگەری هەماهەنگیکردنیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم و یانەکانی تۆپی پێی هەرێمی کوردستان خستەڕوو.