بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە کونسولی گشتيی کۆمارى تورکیا لە هەرێمى كوردستان کرد
ئەمڕۆ سێشەممە ٦ى كانوونى دووهمى ٢٠٢٦، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوەى حکومەت، پێشوازی لە ئێرمان تۆپچو، کونسولی گشتيی کۆمارى تورکیا لە هەرێم و شاندی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆمارى تورکیا، دۆخی هەنووکەیيی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، هەروەها جەخت لە گرنگيی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمارى تورکیا و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لە بوارە جیاوازەکان و هەماهەنگيی زیاتر لەنێوان دامودەزگهکانی هەردوولا کرایەوە.