بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە جێگرى باڵیۆزى ژاپۆن لە عێراق کرد
ڕۆژى چوارشەممە ١٤ى كانوونى دووهمى ٢٠٢٦، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازى لە هیرۆشی هونجو، جێگرى باڵیۆزى ژاپۆن لە عێراق و ئیشوزوکا هیتوشی، کونسوڵى ئهو وڵاته لە هەرێمى کوردستان و شاندی یاوەرى کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە میکانیزمى پتەوکردنى زياترى پەیوەندییەکان لە بوارهكانى ئابوورى، بازرگانى، تەندروستى، پەروەردە و ئەنجامدانى کۆڕبەندى هاوبەش لە داهاتوودا کرا. ههروهها سوودوەرگرتن لە ئەزموونى وڵاتى ژاپۆن تەوەرێكى ديكهى کۆبوونەوەکە بوو.
جێگرى باڵیۆزى ژاپۆن خۆشحاڵى خۆى بەو پێشکەوتنانەى هەرێمى کوردستان دهربڕى و پێکەوەژیانى ئاشتیيانەى لە هەرێمى کوردستان بەرز نرخاند و ههروهها ئامادەیيی حکومەتى ژاپۆنى نیشان دا بە هاوکارى و هەماهەنگى لەگەڵ دامەزراوەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و زیاتر پتەوکردنى پەیوەندییەکان لەو بوارانەى جێگەى بایەخى هەردوولان.