Skip to the content

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەشدارى لە کردنەوەى یەكەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی لۆجیستیكی کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و دیپلۆمات و نوێنەرانی وڵاتان، یەکەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی لۆجیستی لە هەولێر کرایەوە.

لە پێشانگەکەدا دامەزراوە حکومییەکان، وەبەرهێنەران، بازرگانان، خاوەن کارگە، کۆمپانیاکانی پشکنین و کۆنترۆڵکردنی کوالێتی، بەشدارییان تێیدا کردووە و دەبێتە دەرفەتێک بۆ فراوانکردن و دەوڵەمەندکردنی بیرۆکەی بازرگانیکردن و گواستنەوەی بەرهەمەکان.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت دەستخۆشی لە ئامادەکارانی ئەو پێشانگەیە کرد و بە هەنگاوێکی گرنگی ناساند لەپێناو برەودانی زیاتر بە پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان لەنێوان هەرێمی کوردستان و دونیای دەرەوە.

شایانی باسە زیاتر لە ١٢٥ كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی لە ١٢ وڵاتەوە بەشدارییان لە پێشانگەکە کردووە و ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.