بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە سەردانی ناوەندی توێژینەوەی سیاسی و دەستووری لە ئیسپانیا کرد
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، سەردانی ناوەندی توێژینەوەی سیاسی و دەستووریی ئیسپانیای کرد و لەلایەن ڕۆزاریۆ گارسیا مەهموت، سەرۆکی ناوەندەکەوە پێشوازی لێ کرا.
دوای پێشکەشکردنی پوختەیەک لەبارەی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە، دزەیی جەختی لە ڕێزگرتنی مافە بنەڕەتییەکانی گشت پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان کردەوە.
هەروەها هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دەستوور و سیستمی نوێی فیدڕاڵی لە عێراق ئالوگۆڕ کرد.
سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی سیاسی و دەستووریی ئیسپانیا ئامادەییی خۆی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان و هاوکاریکردنیان لە پابەندبوون بە جێبەجێکردنی کارەکان لە ڕێگەی دەستوورەوە پێشان دا.