بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ کۆبووەوە
ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە پاسکال ڕینجێنز، سەرۆکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ (IOM) لە عێراق کرد.
لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا. هەروەها باس لە گەڕاندنەوەی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان کرا، دوای دابینکردنی ئاسایش و خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان، بۆ ئەوەی گەڕانەوەکەیان بەشێوەیەکی ئارام و بەردەوام بەڕێوە بچێت.