Skip to the content

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازى لە بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانەی سوید لە هەرێم کرد

ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، سەفین موحسین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازى لە نیکۆلاس بنڤیک بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانەی سوید لە هەرێم و شاندێکى یاوەرى کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، تیشک خرایە سەر سەردانەکەی ئەم دواییەی شاندی سوید بۆ هەرێمی کوردستان و بەشێوەیەکی ئەرێنی هەڵسەنگاندنیان بۆ ئەنجامەکانی کرد.

هەردوولا بیروڕایان لەسەر پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد و کۆمەڵێک بابەتی بەرژەوەندیی هاوبەش و هاوکاریی نزیک لە بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و کۆچی نایاساییدا تاووتوێ کرا.