Skip to the content

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی سویسرا لە عێراق کرد

ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، سەفین موحسین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت، پێشوازی لە دانیال هون باڵیۆزی سویسرا لە عێراق کرد.

لە میانی کۆبوونەوەکەدا، باس لە پەیوەندیی دوولایەنە کرا و هاوکات تیشک خرایە سەر دۆخی هەنووکەیی و پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە بە گشتی. 
بەرپرسی فەرمانگە لە کۆبوونەوەکەدا دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەمیشە پاڵپشتیی چارەسەری ئاشتیانە و دیالۆگ دەکات لەنێوان لایەنەکان.

باڵیۆزی سویسرا، ئاماژەى بەوەکرد کە وڵاتى سویسرا خوازیارى پەرەپێدانى پەیوەندى هەیە، لەگەڵ عێراق و هەرێمى کوردستان، لە بوارى پەیوەندییە دیبلۆماسییەکان و بوارەکانى ئابوورى و بازرگانى.

بەرپرسی فەرمانگە خۆشحاڵیی خۆی سەبارەت بە هاتنی چەند کۆمپانیایەکی سویسری بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی و هیواى خواست بتوانرێت لەم ڕێگەیەوە پەیوەندییەکان بەرەوپێش بچن.

 لە کۆتاییدا هەردوولا لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و سویسرا لە داهاتوودا هاوڕابوون.